ھەولێر
بەپێی بەدواداچوونێکی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، موچەی پەرلەمانتارانی عێراق و پاسەوانەکانییان لە ساڵێکدا ١ ملیار و ٤٠ ملیۆن دۆلارە.
ھەر کۆبوونەوەیەکی ئەم خولەی ئێستا، ملیۆنێک و ١١٠ ھەزار دۆلار کەوتووە لەسەر بودجەی عێراق. لەکاتێکدا بەپێی راپۆرتی رێکخراوی یۆنامی شەش ملیۆن عێراقی لەژێر هێڵی ھەژاریدان.
پەرلەمانتارانی ئەم خولە سێ ھەزار و ٤٣٣ جار غایب بوون، تێکڕای ئامادەبووان لە ٢٠٠ پەرلەمانتار تێنپەڕیوە، لەکاتێکدا بەگوێرەی قانوون فەرمانبەرانی ئاسایی ئەگەر ٣٠ رۆژ غیاب ببێ لەکارەکەی دەردەکرێ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.