Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
13 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2018
واشنتۆن – AA
ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌ی دۆنباس رۆژهەڵاتی ئۆكراینا ره‌تكرده‌وه كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی جوداخوازه‌كانی لایه‌نگری رووسیادایه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ژێر ناوی "هه‌ڵبژاردنه ساخته‌كان له ئۆكراینا به‌پشتیوانی رووسیا" بڵاوكرده‌وه کە تیایدا هاتووه "ئه‌مریكا ئیدانه‌ی لێدوانه‌كان ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی 'هه‌ڵبژاردن' له به ناو هه‌ردوو كۆماری میلـلی دۆنێتسك و لوگانسك. تاكو ئه‌م ناوچه‌یه له لایه‌ن فیدراسیۆنی رووسیاوه كۆنتڕۆڵ بكرێت مرۆڤ بیری بۆ ئه‌وه ناچێت هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌قینه‌ی لێ ئه‌نجام بدرێت. ئه‌مه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركه‌كانی رووسیایه به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی مینسك".
هیزەر ناوێرت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له پروسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا، رووسیا رێسا و فۆرمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌هه‌ند وه‌رناگرێت و گوتی: "ئه‌و به ناو دوو كۆماره میلـلیه كه رووسیا پێكیهێناون له ده‌ستووری ئۆكراینادا هیچ باس نه‌كراون".