ئەنقەرە
په‌رله‌مانتاری شاری شرناخی سەر بە هه‌ده‌په، حه‌سیب كابڵان ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایه بڕیاری به‌شداری كردنی هه‌ده‌په وه‌ك پارت له هه‌ڵبژاردنی گشتی توركیادا پاش رێككه‌وتنی نهێنی نێوان هه‌ده‌په و ئاكپارتی بێ و هەدەپە رازیبووە دەنگ بە سیستمی سه‌رۆكایه‌تی بدات.
په‌رله‌مانتاری شاری شرناخی سەر بە ههدهپهگوتی: "ئه‌وه بوختانێكی گەورەیە. هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئاكەپە دا رێککەوتنێکی له‌و شێوه‌یه نەکراوە و نایکەین".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له په‌رله‌مانی توركیا لە ئەنقەرە سازی كرد، كاپڵان ئاماژه‌ی دا: "کەسهرلهنوێ بابه‌تی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کراوەتە رۆژه‌ڤ و ئێمه له‌گه‌ڵ ئاكەپە دا هاوڕا نین و هیچ جۆره سیستەمێكی سه‌رۆكایه‌تی لە تورکیا قبوڵ ناکەین".
كاپڵان، باسی له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌ردۆغان بیر له مۆدێلی سیستمی حوكمڕانی ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه و دەیەوێ لە تورکیا جێبەجێ بکات، بەڵام لەترکیا ئەو جۆرە سیستەمە سەرناگرێ.
ئەو زیاتر گوتی: "له ئه‌مریكا 50 ویلایه‌ت و پەرلەمان هه‌یه و لەو وڵاتە جیاوازی هێزه‌كان زۆر روونه و سیستەمێک هەیە هێزەکان هاوسه‌نگ بکات. کەچی سه‌رۆك كۆمار تورکیا هاوسه‌نگی نییه وناتوارێ ئەو هاوسەنگییە لە تورکیا بێتەکایەوە.
لەبەر ئەمانە هەدەپ لەگەڵ سیستەمی سەرۆکاتی نییە و بۆیە با سەرۆک کۆمار و تەنانەت هیچ کەس خه‌ون به سیستمی تاكڕه‌وی لە تورکیا نه‌بینێت.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی کە باس له رێككه‌وتنی هه‌ده‌په و ئاكپارتی ده‌كه‌ن، گوایه له‌سه‌ر سیستمی سه‌رۆكایه‌تی رێككه‌وتوون بۆیه هه‌ده‌په بڕیاریداوه وه‌ك پارت به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه بكات. كاپڵان گوتی: "ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئاكەپە له‌سه‌ر رێژه‌ی به‌ربه‌ستی چوونه په‌رله‌مان رێكکەوتباین، پێویست بوو ئه‌و رێژه‌یه كهمبكرایهوه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌ده‌په ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هه‌ده‌په رێژه‌ی به‌ربه‌ستی چوونه نێو په‌رله‌مان تێده‌په‌ڕێنێت و به به‌هێزتر ده‌چیته په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی ئاشتیش به شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر به‌ڕیوه‌ده‌به‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خودموختاری‌دا سیستمی سه‌رۆكایه‌تی دێته ئاراوه، كاپڵان گوتی: "هه‌ر كه‌سێ ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاوده‌كاته‌وه كاریكی نه‌شیاو ده‌كات، سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بێت با بیخاته‌ڕوو".
دیارە ئێمە له‌سه‌ر هاوكاری خه‌زێنه‌ش رێکنەکەوتین و شه‌ڕمان هەبووە، دوو خوله حکوومـەتی ئاک‌پارتی، هاوكاری خه‌زێنه‌مان ناداتێ بۆیە رای گشتی روونیدەکەینەوە کە ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن لەڕاستی و بوختانێكی گەورەیە هه‌رگیزاو هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئاكپارتیدا سه‌ودایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌مان نییه.
هاوکات كاپڵان دەرکردنی داعشی له كۆبانی به سه‌ركه‌وتن هەژمارکرد و گوتی: "زۆر خۆشحاڵین بەشکستەکانی داعش لە کۆبانێ و ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ماندا سه‌ما ده‌كه‌ین و خۆشی ده‌رده‌برین".
لەکۆتاییدا كاپڵان باسی له‌وه‌ش كرد، كه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیموكراسیخوازی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو و ئیستانبوڵ گفتوگۆیان كردووه.