بەیروت
حەسەن نەسرولڵا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: ھێزە چەکدارەکانیان ژمارەیان زیادیکردووەو لەجاران زیاتر تەیارو تۆکەمترن، بۆیە لەخۆیان رادەبینن بچنە سوریاو لەگەڵ نەیارانی بەشار ئەسەد شەڕ بکەن.
نەسرولڵا لە حەوتەمین ساڵیادی (شەڕی تەمموز) لەگەڵ ئیسرائیل قسەیکردو گوتی " "حیزبوڵڵا ئێستا زۆر بەھێزو بەتواناترە لەجاران ھەروە ژمارەشمان بەپێی پێویست زیادیکردووە. ھێزەکەمان لەگەڵ سەربازانی سوپای سوریا ژمارەکەی دەگاتە ١٠ ھەزار سەرباز، بۆیە ئامادەین بچین بۆ سوریا بۆ شەڕکردن".