جنێڤ
کۆمیسیاری ئەنجومەنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ناڤی پیلای لەگەڵ دامەزرێنەری ئینتەرنێت (www) سیرتیم بێرنێرس لێ لە ئۆفێسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ لەبارەی "ئینتەرنێت و مافەکانی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیھان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ساز کرد.
پیلای لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان بۆ سیخوڕیکردنی وڵاتان بەسەر ئەوەوە گوتی: "بۆ ئەوەی ئەو راستیە بزانین پێویستمان بە پسپۆرانی کۆمپیوتەر یا کەسانی ھاکەر دەبێت".
پلای ھەروەھا گوتی: بەڵگەنامەکانی ویکیلیکس لە ئۆفیسی خۆم لە ناوچەیەکی ئەلیکترۆنیەوە تووشی سیخوڕی بوونەوە، پێویستە کۆمیساریای باڵا نھێنیەکانی بپارێزێ، چونکە ئێمە لە مرۆڤە ھێرش لەسەرەکان و بێئومێدەکان زانیاری کۆدەکەینەوە، لەوروەوە زۆر نیگەرانم".
پیلای رایگەیاند ھەندێ رێوشوێنی پێویستمان لەبارەی سیستمەکانی چالاکییە سیخوڕیەکانی دەرەوە گرتۆتە بەر، بەڵام گرنگترین بەربەست یا رێوشوێن دەبێ لە چوارچێوەی یاسا لەلایەن وڵاتانەوە بگیرێتەبەر.
دامەزرێنەری ئینتەرنێتی جیھانی سیر تیم بێرنێرس لێ لە کۆنگرەکەدا باسی لە ئاگاداربونی مرۆڤەکان لە سەرتاسەری جیھان لەبارەی ھەوڵ و گۆڕانکارییە جیھانیەکان و ئاگابوون لە رێگەی ئەو سیستەمەوە کرد.
گوتیشی: جگە لە حکومەت ئێستا کۆمپانیاکانیش زانیارییە کەسیەکانی مرۆڤەکان وەردەگرن و بەکاریان دێنن.
لێ لەبارەی دوایین سیخوڕییەکانیشەوە گوتی: "ھاوڵاتیان ناتوانن بەرەنگاری ئەو کێشەیە بکەن، ئەو مەسەلەیە بەھۆی دامەزراندنی سیستەمێکەوە سەری ھەڵداوە، پێویستیمان بەتیمەکانی پۆلیسە بۆ لەناوبردن و رێگریکردن لە سیبەرەکان، چونکە ئەو کێشەیە دور لە ئاگایی خەڵک و بەھۆی کۆنتڕۆڵنەکردنی سیستمەکە ناتوانێت رابگیرێ".
لەبارەی پرسیار لەبارەی ئێدوارد سنۆودێن لێ گوتی: "ئەگەر بێت و رێگری لە چالاکیە سیخوڕیەکان نەکرێت و سیستەمێک دانەمەزرێ، بەناوی پارێزگاریکردن لەکۆمەڵگا کەسانی وەک سنۆودێن کاری گرنگ ئەنجام دەدەن".
لێ لە وەڵامی پرسیارێک کە لەلایەن بەشدارانی کۆنگرەکە ئاراستەی کرا کە ئایا تائێستا پەیوەندی بەھیچ رێکخراوێکی سیخوڕیی سەربازی یان مەدەنیەوە کردوە، گوتی: " نەخێر".