هەولێر
ئەسیل نوجێفی دەڵێت وەكو جەنگاوەرێكی ریزەكانی پێشەوە و سیاسییەك درێژە بەكاری سیاسی دەدات. پارێزگاری نەینەوا ئەسیل نوجێفی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە كە پاش چەند سەعاتێکی كەم لە دەست پێ لەكاركێشانەوەی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە هات بۆ راگەیاندنەكان لە شوێنی مانەوەی خۆی لە گوندی ئینگلیزی لە شاری هەولێر گوتی: "دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی نیشتمانی لەسەر كاریان لابردم".
نوجێفی راشیگەیاند: "لە رۆژی یەكەمی گەیشتنم بۆ واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا لەم مانگە چەند هێزێكی سیاسی كە لەلایەن میلیشیا خاوەن ئامانجە سیاسییەكانەوە پاڵپشتی دەكرێن هێزی خۆیان كۆكردەوە و هەندێ لایەنی سیاسی سوننە هاوپەیمانێتییان لەگەڵ بەستن لەوانەی كە ئومێدییان بە ئایندەیەكی باشتر بۆ عەرەبی سوننە لەدەست داوە و لەگەڵ رەوتی میلیشیاكانی یەك تایفە دەڕۆن، هەموویان كاریان كرد بۆ تێكدان و رێگریكردن لەوەی پێی گەیشتووین بۆ پێكهێنانی هێزێك لە پارێزگای نەینەوا كە بتوانێت رۆڵ ببینێت لە رزگاركردنی مووسڵ و كۆنتڕۆڵكردنی خاك لە پاش رزگاركردن و رێگەنەدان بە هێزێكی نامۆ كە دووبارە كۆنتڕۆڵی خەڵكی مووسڵ بكەن و خراپترین ئازاریان پێ بچێژن، لەو كاتانەی پێویستیان پێیان هەبێت، بەجێیان بهێڵن".
ئەو قسانەی پارێزگاری نەینەوا ئەسیل نوجێفی دوای ئەوە هات كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە دەنگی 169 ئەندام لەكۆی 218 ئەندامی ئامادەبوو بڕیاری لەسەر كارلابردنی لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ دەرچوو، ئەو دەنگدانەش لەسەر داوایەكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هات كە داوای لەسەر كار لابردنی نوجێفی كردبوو.
پارێزگاری نەینەوا لەبەردەم دەزگاكانی راگەیاندن كە ئاژانسی ئانادۆڵوش ئامادە بوو، گوتی: "ئەمە لاپەڕەیەكە لە لاپەڕەكانی وێرانكردن و كاولكردنی ئەو پارێزگایانە و شكاندنی ئیرادەی خەڵكەكەی، ناكۆكییم لەگەڵ هەوڵەكانی لەسەر كارلابردنم زۆر بوون. زۆر جار دۆسیەی یاسایی دروستكراویان لە دژم دروست كرد و فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركردم بەڵام هەموو جار لە رێگەی یاساەوە چارەسەرم دەكرد دوور لە راگەیاندن و بەهێمنی".
هۆكارێكی دیكەی دەست پێ لەكاركێشانەوەی بردەوە بۆ ئەوەی "مەسەلەی ئەو پارێزگایانەی زۆرینەی دانیشتوانیان سوننەن چووەتە ناوەندەکانی جیهانییەوە و دوای ئەوەی جیهان زانی كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ و ئەنبار لەلایەن داعشەوە لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە هەڵانەوە بووە كە لە دژی عەرەبی سوننە ئەنجام دراون كە بووە هۆی بچووكکردنەوەی میانڕەوەكان و دەستكردنەوەی توندڕەوەكان، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش گوێ ناداتە بانگەشەی هێزەکانی زاڵ بەسەر سیاسەتی عێراقەوە، چونكە زیانەكەی لە ناوچەكە و جیهانیش بڵاو بوویەوە".
پارێزگاری نەینەوا ئەسیل نوجێفی لە درێژەی قسەكانیدا ئەوەی ئاشكراكرد كە داوای لێ كراوە هەردوو سەربازگەی حەشدی نیشتمانی و پۆلیسی نەینەوا ببرێنە بنكەی سپایكەر لە تكریت و ئەو رازی نەبووە و ئەوەش هۆكارێكی دیكەی لەسەر كار لابردنییەتی، جگە لەوەش گوتی: "رێگریكردن لە بەشداریی حەشدی شەعبی لە شەڕی مووسڵ هۆكارێكی دیكەی ئەو هەنگاوەی پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی نیشتمانی و ئەوانەی لەگەڵ ئەوانن".
لەوبارەیەوە زیاتر گوتی: "بەم دواییانە رووبەڕووی فشارێكی زۆر بوومەوە بۆ ئەوەی هەردوو سەربازگەی حەشدی نیشتمانی و پۆلیسی نەینەوا بۆ سەربازگەی سپایكەر بگوێزنەوە كە میلیشیاكان لەوێ زاڵن و ئەوە هاوكات بوو لەگەڵ ئەو هەموو دەنگۆیانەی هەبوون بۆ شكستپێهێنانی هەردوو سەربازگەكە".
نوجێفی باسی لەوەشكرد كە نوێنەرانی لیستی دەوڵەتی یاسا لەسەر كاریان لابردووە بە هاوپەیمانێتی چەند هێزێكی سوننە، لەو بارەیەوە روونی كردەوە "هێشتا لەو باوەڕەدام رۆڵی من لەو شەڕە نوێنەرانی دەوڵەتی یاسا یان هاوپەیمانی نیشتمانی دیاری ناكەن لەوانەی یەكیان گرت بۆ لەسەر كار لابردنم، بەڵكو خەڵك و گەلەكەم لە پارێزگای نەینەوا دیاری دەكەن. هەروەها گوێ بەوە نادەم لە مەسەلەی لەسەر كارلابردنەكەم ئەنجوومەنی نوێنەران رێ و شوێنەکانی یاسایی گرتووەتەبەر یان نا بەڵام گرنگی بەوە دەدەم كە بەردەوام بم وەكو جەنگاوەر و وەكو سیاسییەكی مووسڵ".
گوتیشی دوو خاڵ لە لەسەركار لابردنەكەی دڵخۆشی كردووە ئەویش بەقسەی ئەو بێ هیچ هۆكارێكی یاسایی لەو هۆكارانەی كە یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان باسیان لێوە كردووە بۆ لەسەركارلابردن، لەسەر كار لابراوە. هەروەها دژ بە ئیرادەیەكی جیاواز لەوەی كە لەو پۆستەی دایناوە رووی داوە. گوتیشی: "من ئەو پۆستەم بە ئیرادەی خەڵكی نەینەوا وەرگرت و بە ئیرادەی نوێنەرانی دەوڵەتی یاسا و ئەوانەی دوای كەوتوون لەسەر كار لێی دەرچووم. بۆمن شانازییە هۆكاری لەسەر كارلابردنم دەستگرتنم بێت بە پاراستنی خەڵكەكەم لەسەرجەم ئەوانەی دەیانەوێ زیانییان پێ بگەیەنن چی لە داعش و توندڕەوییەكانیان بێت یان لە میلیشیاكان و تایفییەتەكەی بێت".
نوجێفی بەڵێنی ئەوەی دا بە خەڵكی مووسڵ كە بۆ لەمەودوا كاری زیاتر دەكات بۆ رزگاركردنی پارێزگاكەیان لە دەستی داعش چونكە بە قسەی ئەو سەرقاڵی كاروباری ئیداری پارێزگاكە نابێت و گوتی: "لە ریزی پێشەوەی شەڕ دەبم و جەنگاوەرێكم سەرباری هەوڵی هەموو رق لە دڵ و پیلانگێڕان و تایفییەكان".
لە درێژەدا ناوبراو هەندێك لایەنی سوننەشی لە پەرلەمانی عێراق تۆمەتباركرد بە "تەسلیم بوون" بە دەوڵەتی یاسا و سیاسەتەكانی وڵاتێكی دراوسێ بێ ئەوەی ناوی ببات و میلیشیاكانی لە عێراق. روونیشیكردەوە "لەسەركارلابردنم پەیوەندیی راستەوخۆی بە سەردانەكەم بۆ واشنتۆنەوە هەیە".
پارێزگاری نەینەوا پێی وایە بە لەسەر كارلابردنی ئەو داوایانەی مابوون لە پەیوەندیی نێوان خەڵكی مووسڵ و هێزی "زاڵ" لە عێراق بڕان.
لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆلوش لەسەر ئایندەی كاری سیاسیی، ئەسیل نوجێفی گوتی: "من شەڕ لە سەر پۆست ناكەم، من ئێستا پارێزگارم هەتا ئەوكاتەی نووسراوی فەرمیم پێ دەگات و دوای ئەوە پۆستەكە دەدەم بە جێگری یەكەمم و وەكو سیاسییەك كار دەكەم، رەنگە ئەنجوومەنی پارێزگا و ئێتیلافی موتەحیدون لەبارەی لەسەر كارلابردنەكەم كار بكەن".