هه‌ولێر
سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر نه‌وزاد هادی له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باس له پرۆژه‌ی داهاتووی لیسته‌كه‌یان ده‌كا و ده‌ڵێ كه كێشه‌ی نیشته‌جێبوون و ئاوی خواردنه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و گه‌شه به‌كه‌رتی پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان و بواره‌كانی دیكه ده‌ده‌ین.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه نه‌وزاد هادی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "وه‌ك سه‌رۆكی لیستی 76ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و دووباره كاندید بۆ پارێزگار، له‌وبڕوایه‌دام كه هه‌ولێر تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌م شاره نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له 40 حزب و لایه‌ن هه‌یه هه‌روه‌ها زیاتر له هه‌زار و 100 سه‌ندیكا و رێكخراو و بیست و هه‌شت قونسوڵخانه‌ی وڵاتانی بیانی و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م شاره‌ن، بۆیه به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م شاره له‌ڕووی هاوسه‌نگكردنی ئیداره‌دانی باری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگه."
له‌ڕووی كار‌و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێر سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به‌رنامه‌ی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ ئیداره‌ی هه‌ولێر كه درێژه‌پێده‌ری به‌رنامه‌ی پێشوومانه، ئه‌گه‌ر ئاوڕ له ساڵانی رابردوو بده‌ینه‌وه 13 هه‌زار و 720 پرۆژه به بڕی 10 تریلیۆن و 200 ملیار دیناری عێراقی ئه‌نجامدراوه و ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆره كه به‌شێكی له‌و پرۆژانه ئێستاش له قۆناغی جێبه‌جێكردندان."
هادی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "پرۆژه‌ی ستراتیژیمان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ئاو كاره‌با هه‌یه، بۆنموونه پێویستمان به گه‌وره‌كردنی بازنه‌و شه‌به‌كه‌ی كاره‌با هه‌یه چونكه هه‌ولێر گه‌وره‌تر بووه و به‌كارهێنه‌رانی زیاتربوون و پێویستی به محه‌ته‌ی زیاتری 132 و 133 كه‌یڤی هه‌یه بۆ گونده‌كان و هه‌موو بازاڕ و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێر. سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له هه‌ولێر ئێستا پرۆژه‌ی چواره‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌ولێرمان هه‌یه كه له سه‌عاتێكدا 25 هه‌زار مه‌تر ئاو له زێی گه‌وره‌وه بۆ به‌رزاییه‌كانی كه‌سنه‌زان هه‌ڵده‌دا. له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌رجه‌م بیره‌كان داده‌خرێن. كه‌واته هه‌ولێر به‌ته‌واوه‌تی پشت به‌و پرۆژه‌یه بۆ ئاوی خواردنه‌وه ده‌به‌ستێ له‌گه‌ڵ هێڵی ئیفراز یه‌ك و دوو و سێ كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه نامێنێ. هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێ پرۆژه‌ی ئاوی قه‌زاو ناحیه‌كانی دیكه ته‌واو بكه‌ین ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه پرۆژه‌ی ئاوی حه‌ریر و سۆران و ره‌واندز و خه‌بات و گوێڕیشمان له به‌رنامه‌دایه."
له درژێرهی قسه‌كانیدا كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: "پرۆژه‌ی ترمان له‌باره‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌یه وه‌ك كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ری پزیشكی و هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌خولی راهێنان و هۆشیاری و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی دیكه‌مان بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده هه‌یه پێموانوایه پێویستیمان به قوتابخانه و دروستكردنی ناوه‌ندی خوێندنی دیكه هه‌یه."
گرینگی‌دان به كه‌رتی هونه‌ری و وه‌رزشی و رۆشنبیری له ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانه. وه‌ك سه‌رۆكی لیسته‌كه باسی له‌وه‌شكرد كه پاڵپشتی له "كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ن بۆنموونه ئێستا له هه‌ولێر 22 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان هه‌یه. پێشتر سێكته‌ری نیشته‌جێبوون بایه‌خی پێدراوه. به‌ڵام ئێستا كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری بایه‌خی پێده‌درێ له 2013 له‌سه‌روی 36% پرۆژه‌كان پیشه‌سازی بوون. به‌رنامه‌مان هه‌یه بایه‌خی زیاتر به پیشه‌سازی بده‌ین.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له‌هه‌ولێر كه لایه‌نێكی گرنگه بۆ دانیشتوانی شاره‌كه، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌وزاد هادی گوتی: "له‌رابردوو له هه‌ولێر زه‌وی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شكراوه، بۆ یه‌كه‌مجار له قه‌زاو ناحیه‌كان له سه‌روی 18 هه‌زار پارچه زه‌ویمان دابه‌شكردوه. كه ئێستا بۆته گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی نوێ. هه‌روه‌ها ساڵانه به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنی شوقه‌مان هه‌یه. له قۆناغی ئێستا پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی خانوی كۆریهكانمان له‌به‌رده‌سته كه سه‌ره‌تا 5 هه‌زاری دابه‌شكراوه، به‌رنامه‌یه‌كی دیكه 10 هه‌زار خانووی شوقهیمان هه‌یه. وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر به‌رنامه‌مان وایه كه له‌جیاتی پێدانی زه‌وی خانوودروست بكرێ بۆئه‌وه‌ی له چوار ساڵی داهاتوو كێشه‌ی نیشته‌جێبوون چاره‌سه‌ر بكه‌ین."
یه‌كێك له‌و پرسانه كه زۆرجێگای بایه‌خه پرسی ئازادی راده‌ربڕین و خۆپیشاندانه له شاری هه‌ولێر كه له‌رابردوودا ره‌خنه له ئیداره‌ی هه‌ولێر ده‌گیرا مۆڵه‌ت به خۆپیشاندان نادرێ به‌تایبه‌تی له رۆژانی 17ی شوبات و دوای. له‌مباره نه‌وزاد هادی وه‌ڵامی هه‌یه و بۆ ئانادۆڵو گوتی: "ئێمه به‌هاوسه‌نگی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك كردوه، بۆیه كه‌مترین ململانێ و كێشه له هه‌ولێر هه‌بووه و ئازادیه‌كانیش پارێزراوبوون، دامه‌زراندن و شوێنی نیشته‌جێبوون و هاوسه‌نگی ئیداره‌دان له‌ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و لایه‌نه‌كانی دیكه وه‌ك یه‌ك بووه. ئه‌گینا ساڵانه زیاتر 150 خۆپیشاندان كراوه له هه‌ولێر."
له‌ساڵی 2005 تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان. به‌هۆی بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر به‌ته‌نیا ئیداره‌ی هه‌ولێری كردوه، نه‌وزاد هادی كه ساڵانێكه پارێزگاری ئه‌و شاره‌بووه. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش دووباره كاندیدی ئه‌و حزبه‌یه.
كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها گوتی: "حه‌قی خۆمان بووه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یان لایه‌نه‌كانی دیكه به‌شداری پێنه‌كه‌ین له ئیداره‌دانی هه‌ولێر، چونكه له‌هه‌ڵبژاردنی 2005 له 41 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا 23 كورسیمان بردۆته‌وه. كه‌واته بردنه‌وه‌ی په‌نجا زاید یه‌ك خۆمان ئیداره‌ی شاره‌كه ده‌كه‌ین ئێستاش هه‌مان ده‌نگ بهێنینه‌وه هه‌ر خۆمان ده‌بین".
سه‌باره‌ت به‌پێشبینی ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی گوتی: "به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان و به‌پێی ئه‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌ی پارێزگای هه‌ولێر له چه‌ند ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین په‌نجا زاید یه‌كی ده‌نگه‌كانی هه‌ولێر به زیاده‌وه بهێنین. ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه بهێنین له‌ڕووی یاسایه‌وه حه‌قمانه لایه‌نی دیكه شه‌ریك نه‌كه‌ین، به‌ڵام له‌ڕووی سیاسیه‌وه ئه‌وه بڕیارێكه به‌ده‌ست مه‌كته‌بی سیاسی پارتیه‌وه‌یه."
له‌كاتی ده‌سپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كاندیدی دیاری ناو لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوان سادق كشایه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی له ئاستی میدیای و ناو ریزه‌كانی ئه‌و حزبه دروستكرد.
له‌مباره نه‌وزاد هادی گوتی: "هیچ ململانێیه‌ك له‌ناو پاریتدا نییه، چونكه هه‌ر بڕیارێك جه‌نابی سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی بیدات هه‌ر ئه‌وه‌یه، جا ئه‌گه‌ر بڕیاركه بۆ من یان بۆ هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه بێ. كشانه‌وی پشتوان سادق كاریگه‌ری نابێ بۆ سه‌ر ده‌نگه‌كانی من چونكه خه‌ڵك ده‌نگ ده‌داته پارتی دیموكراتی كوردستان، منیش مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌نابی سه‌رۆك كاندیدی كردوم شتێك نییه له‌ناو پارتیدا بگوترێ كاك نێچرڤان یان كه‌سێكی دیكه‌ی كاندیدی كردوه. هه‌ر بڕیارێك جه‌نابی كاك مه‌سعود بیدا كاك نێچرڤان و كاك مه‌سرور و هه‌موومان له‌سه‌ری كۆكین."
ئاژانسی ئاندۆڵو له به‌رنامه‌یدایه به‌بێ جیاوازی گفتوگۆ و دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌موو لیسته‌كان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدا.