رەبان ئەلقەس، مەترانی کەنیسەی کلدانی لە دھۆک، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، داوایکرد، پیاوانی ئاینی لە عێراق نەبنە بەشێک لە ململانێ سیاسی و تایفییەکان و چیتر رێگە نەدرێ، ئەو وڵاتە دابەش بکرێ بەسەر جیاکارییە نەتەوەیی و تایفییەکاندا.
رەبان ئەلقەس جەختیکردەوە لەسەر رۆڵی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا و بە "پێکھاتەیەکی رەسەن و خاوەن مێژوو" وەسفیکردن.
مەترانی کەنیسەی کلدانی لە دھۆک، زیاتر پێی لەسەر ئاشتەوایی داگرت و گوتی: " دەبێ پێکەوە ژیانی راستەقینە پەرە پێ بدرێ، نەک تەنیا لەسەر ئاستی ئاینەکان، بەڵکو لەسەر ئاستی تاکەکانیش. بناغەی پێکەوە ژیان لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگە دەستپێ دەکا ئەویش بە دابینکردنی دادپەروەریی، ئارامی دەروونی وکۆمەڵایەتی، ئابووریی."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو