قاھیرەبنکەکانی دەنگدان بەمەبەستی بەڕێوەچوونی رێفراندۆم بۆ دەستووری میسر واڵاکران، خەڵکێکی زۆر وێنەی وەزیری بەرگری عەبدولفەتاح سیسییان بەرزکردبوویەوەو سروودی تایبەت بە سوپایان دەگوتەوە، خەڵکێکی زۆر بەمەبەستی دەنگدان ریزیان گرتبوو و قەرەباڵغی لە بنکەکانی دەنگدان دروستبووبوو.
زیاتر لە ١٦٠ ھەزار کارمەند لە ھێزی ئاسایشپارێزانی میسر بۆ ئەو دوو رۆژەی رێفراندۆم رێوشوێنێکی زۆر چڕیان گرتۆتە بەرو لە ئامادەباشیدان.
کۆمیسیۆنی ئامادەکاریی دەستووری وڵاتی میسر ٢٤٧ مادەی دەستووری ھەموارکردۆتەوەو کاری لەسەر کردووە، کە ئێستا وەک رەشنووسێک خراوەتە دەنگدان و رای گشتی یەکلای دەکاتەوە.