بان کی مون سکرتێری گشتیي نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "پێویستە لایەنەکانی سوریا لە پێناوی وڵاتەکەیان لێک نزیکببنەوەو رێیەکی ئاشتییانەی ھاوبەش بدۆزنەوە."
لەدوای تەواوبوونی دانیشتنی یەکەمی کۆنفرانسی جنێڤ٢ کە لە شاری مۆنترۆی سویسرا ، بان کی مون و ئەخزەر ئیبراھیمی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازدا.
مون لە دەسپێکی قسەکانیدا گوتی: "ئەو٤٠ نوێنەرەی ھاتوونەتەمۆنتێرۆ، ئامانجێکی ھاوبەشیان ھەیە، ئەویش نزیککردنەوەی بیروڕای ھەردوو لایەنی سوریا تا بتوانن پەیامێکی ھاوبەش بە گەلی سوریا بدەن."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.