له هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، دكتۆر فواد مهعسوم سهرۆكی فراكسیۆنی هاوپهیمانیی كوردستان له پەرلەمانی عێراق، دەڵێ: کورد و عەرەب لە عێراق بە گومانن لە هەڵسوکەوت و مامەڵەی یەکتر. بۆیە رەوشەکە گەیشتۆتە ئەم ئاستە.
مەعسوم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ی.ن.ک و یەکێ لە دامەزرێنەرانی ئەو حزبەیە کە جەلال تاڵەبانی رابەرایەتی دەکا. کەسێتی سیاسیی فواد مەعسوم لە نێوەندی کوردی و عەرەبی عێراق، رێز لێگیراوە بەهۆی نەرمڕەوی لە سیاسەتکردن و مامەڵەکانیدا، لە دوای ئازادکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، ئەو وەکو سیاسییەکی کورد بەردەوام لە بەغدایە.
ئێستا کە نێوانی هەولێر و بەغدا روو لە خراپییە، فواد مەعسوم هێشتا بڕوای بە وتووێژی زیاترە و دەڵێ: کورد ناخوازێ لە عێراق جیابێتەوە، بەڵام بەو مانایە نییە هەموو شت لەو وڵاتە لە دەستی حوکمڕانانی عەرەبدابێ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.