ھەولێر
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان(ئومێد سەباح) لێدوانێکی چاپەمەنیدا، تێیدا ئاشکرایکرد بارزانی لەگەڵ ئەوە نییە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێ کە بڕیارە ٢١/٩/٢٠١٣ ئەنجامبدرێت.
ئومێد رایگەیاند: بارزانی بەپێویستی دەزانێ لەو کاتەی دیارییکراوە بۆ ھەڵبژاردن، ھەڵبژاردنێکی ئازادنەو شەفاف ئەنجام بدرێ و دووربێ لەتەنگ و چەڵەمە.
ھەروەھا جەختیکردووەتەوە بارزانی ناخوازێ لەو وادەیەی دانراوە ھەڵبژاردن دوابخرێت.