Abdullah Sukur
14 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2015
پاریس - AA
لە دوای ھێرشەکەی شاری پاریس، سەرکۆماری فەڕەنسا، فرانسوا ئۆلەند باری نائاسایی راگەیاند و فەرمانی بە سوپا دا ھاوکات گشت سنوورەکانیش داخران.
ئۆلەند ئاماژەی بە ژمارەی قوربانیان نەکرد بەڵام کەناڵی بێ ئێف ئێمی فەڕەنسی رایگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی ھێرشەکەی پاریس گەیشتووەتە ٦٠ کەس.
ھاوکات ئەم کەناڵە بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی پۆلیس ئەم زانیارییەی بڵاوکردووەتەوە بەڵام تا ئێستا ھیچ دەزگایەکی رەسمی پشتڕاستی نەکردووەتەوە.
لە لایەکی دیکەش شەڕ و پێکدادان لە شەش شوێنی جیای پایتەختی فەڕەنسا سەریھەڵدا و تیایدا ژمارەیەک کەس برینداربوون.
بەرپرسانی فەڕنسا داوایان لە دانیشتوانی پاریس کرد کە تا دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە، ھاتووچۆی نێو شار نەکەن.
بێجگە لە سێ تەقینەوەی جیا لە "ستەیج دێ فڕانس" بۆمبی دەستیش لەم ناوچانە بەکارھاتووە.