بەغداد
سەرکردەیەکی مەسیحی لە لیوای بابیلۆنی سەربە حەشدی شەعبی بەناوی رەییان کلدانی رایدەگەیەنێت لە چەند سەعاتی داهاتوودا پاڵاوگەی بێجی کۆنترۆڵ دەکەن و بەرەو مووسڵ پێشڕەوی دەکەن.
کلدانی ئاماژەی بەوە دا کە هێزەکانی ئەمنی عێراق و حەشدی شەعبی لە توانایاندایە کە داعش وەدەرنێن.
کلدانی کە سەرکردەی لیوای بابیلۆنی میلیشیاکانی مەسیحییە لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان ٨٠٠ میلیشیای مەسیحیان هەیە و بەشێوەیەکی دڵخواز ئامادەن بۆ رزگار کردنی مووسڵ لەدەست داعش.
داعش لە ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠١٤دا هێرشی کردەسەر مووسڵ و هەندێک ناوچەی ئەو شارەی کۆنترۆڵ کرد و دواتر شەڕ و پێکدادان لە نێوان داعش و هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستی پێ کرد. هاوکات فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەفەرماندەیی ئەمریکا دەستیان کردووە بە ئەنجام دانی هێرشی ئاسمانی بۆسەر داعش وەک هاوکاری سوپای عێراق و پێشمەرگە.