تونس
سکرتێری گشتی سەندیکای کرێکارانی گشتی تونس حوسێن ئەلعەباسی لە مەڕاسیمی کردنەوەی سیمیناری با ژن و گەنجان لە پڕۆسەی دیموکراتیبوون بەشداربن لە شاری حەمامات گوتی: "لە چوارچێوەی بنەمای نوێ، سەر لەنوێ دەست بە گفتوگۆ و دیالۆگی نیشتمانی دەکەینەوە. ئەو بنەمایانە رێگا نادەن چیتر گفتوگۆ بپچڕین و زەمینەی بەردەوامبوونیان دروست دەکا."
عەباسی رایگەیاند: گەر جارێکی گفتوگۆ بگاتە بنبەست، یەکێتی پیشەیەکان و یەکێتی بازرگانی و پیشەسازی تونس، یەکێتی نیشتمانی پارێزەرانی تونس، یەکێتی مافەکانی مرۆڤی تونس بە مەرامی ئاگادارکردنەوەی رای گشتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەبەستن.
ھەر چوار گرووپی یەکێتی بازرگانی و پیشەسازی تونس، یەکێتی پیشەوەرانی تونس، یەکێتی نیشتمانی پارێزەرانی تونس و یەکێتی مافی مرۆڤی تونس بە رێبەرایەتی سەندیکای کرێکارانی گشتی تونس لە ٢٥ تەمموزی رابردوو دوای کوشتنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن محەمەد ئەلبارھمی دەستیان بە ھەوڵدان کردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسی ئەو وڵاتە.
دوای ماوەیەکی درێژ لە گفتوگۆ ئەو ٤ گرووپە بە رەزامەندی ٢١ پارتی سیاسی پڕۆژەیەکی چارەسەریان گەڵاڵە کرد کە تیایدا داوا دەکەن حکوومەتێکی تەکنۆقرات شوێنی حکوومەتی ئێستا بگرێتەوە.