دەوحە
سەرکۆماری لوبنان میشێل سلێمان بە رێگەی تەلەفۆن پەیوەدی بە میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد سانی یەوە کرد و سوپاسی خۆی پێڕاگەیاند لە بەرامبەر ناوبژیوانیکردنی بۆ رزگارکردنی ٩ ھاووڵاتی لوبنانی کە لەناوچەی (عەزارە)ی سوریا لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستگیرکرابوون.
مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٢ یازدە ھاوڵاتی لوبنانی کە دەیانویست سەردانی ئێران بکەن، لە لایەن لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەناوی بەرەی باھۆزەوە دەستگیرکران و دوای ماوەیەک بە ناوبژیوانی تورکیا ٢ لەو دەستگیرکراوانە ئازادکران، بەڵام ٩ی دیکە ھەر بەدەستگیرکراوی مانەوە.
رفێنەرانیش گوتیانبوو ئەوان ئەو ٩ کەسە لە بەرامبەر ئازادکردنی ٣٧١ ئافرەت ئازاد دەکەن کە لەلایەن رژێمی سوریاوە دەستگیرکراون.