اربیل
په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بی سونه دژ به پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار بوه‌ستنه‌وه، بۆ دیاریكردنی سنوری پارێزگاكانی عێراق.
نه‌جیبه نه‌جیب، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق به (AA)ی راگه‌یاند "پرۆژه‌كه‌ی به‌رێز مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ دیاریكردنی سنوری ناوچه ئیدارییه‌كانی پارێزگاكانی عێراق، له ئێستادا به‌زۆرینه په‌سه‌ند كراوه، ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێ و تێپه‌ڕێنرێت".
نه‌جیب ئه‌وه‌شی وت "هه‌رچه‌نده تا ئێستا لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردوه، سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌ڵام وه‌ك كورد پێشبینمان كردوه، لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان به‌تایبه‌تی سونه‌كان، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به پرۆژه‌كه".
نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد "بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین، لایه‌نه سونییهكان به‌تایبه‌تی لیستی ئه‌لعێراقیه دژ به پرۆژه‌كه بووه‌ستنه‌وه، چونكه به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه ناوچه سنورییه‌كان، دیاری ده‌كرێ و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140یش به‌شێكه له پرۆژه‌كه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان، ئاشكرایكرد "وه‌ك لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، بڕیارمانداوه، هه‌ركاتێك پرۆژه‌كه ره‌تبكرێته‌وه، هه‌ڵوێستمان ده‌بێت به بایكۆتكردنی په‌رله‌مان بێت، یاخوود ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر دانوستان و گفتوگۆیه‌ك سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی لیسته‌كانی تری ناو په‌رله‌مانی عێراق به‌تایبه‌تی ئه‌لعێراقیه".
عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا نووسه‌ر و چاودێری سیاسی ده‌ڵێت "به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌ی سه‌رۆك كۆماربێت، ناوچه سنوریه‌كانی پارێزگاكان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێشتر كه رژێمی به‌عس هات سنوری چه‌ند پارێزگایه‌كی دیاری كرد به‌تایبه‌تی پارێزگای كه‌ركوك و موسڵ و ئه‌نبار".
غه‌نی وه‌ك نووسه‌رێك كه زیاتر له رۆژنامه‌ی (الشرق اڵاوسط)ی عه‌ره‌بی، ده‌رباره‌ی كورد و عه‌ره‌ب ده‌نووسێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ته‌واوكه‌ری ماده‌ی 140 كه ئێستادا، داوای گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه دابڕنراوهكانی سنوری موسل و كه‌ركوكه
بۆ كورد ترسی له ئه‌لعێراقیه نیشیتوه دژ به‌و پرۆژه‌یه بووه‌ستنه‌وه چونكه كورد به‌درێژای مێژوو له عێراقدا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سونه هه‌بووه نه‌ك شیعه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی عه‌ره‌بی شیعه له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا (عه‌بدولغه‌نی) ده‌ڵێت "تاراده‌یه‌ك شیعه دژی ئه‌و پرۆژه‌یه نییه به‌ڵام شیعه پێی باشه به‌رده‌وام كێشه‌ی له نێوان عه‌ره‌بی سونه و كوردا هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی كورد داوای چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی ناوچه سنوریه‌كانی خۆی نه‌كات. بۆیه چاوره‌وان ده‌كرێت به ناراسته‌وخۆ عه‌ره‌بی شیعه‌ش دژی پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار بن".