حەویجە
پاش ئەوەی چەکدارنی داعش توانیان قەزای حەویجە كۆنترۆڵ بكه‌ن و هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌و قه‌زایه وه‌ده‌ربنێن، فرۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق ده‌ستی به بۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە كرد.
قەزای حەوێجە دەکەوێتە باشووری خۆرھالاتی شاری کەرکوک ٦٥ کیلۆمەتر لە پارێزگاکەوە دوورە و زۆربەی دانیشتوانەکەیشی عەرەبی سونە و بەشێکیشی کوردن كه ژماره‌یه‌كی زۆری كورده‌كان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كان ئه‌و قه‌زایه‌یان جێهێشتووه.
چەند جارێكی دیكه لەلایه‌ن ھێزەکانی سوپای عێراقه‌وه ھێرش کراوەتە سەر قەزای حه‌وێجه چونکە زۆربەی کات گروپه توندڕه‌وه‌كان ئەم قەزایەیان کردوە بە مۆلگەی خۆیان مەترسی بوونە بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەر.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆردومانه‌دا ژماره‌یه‌كی كه‌می خه‌ڵكی قه‌زاكه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.
سەرۆک ھۆزێکی ئەو قەزایەش کەنەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لە لێدوانیکدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆلو گوتی: "فرۆکە جەنگیەکانی سوپای عێراق قهزاكهمانیان بۆردومانكردووه و له ئاكامدا چەند خانوێك وێران بوون كه دوو له خانووانه خه‌ڵكی سڤیلیان تێدابوو و له ئاكامدا چه‌ند كه‌سێك بونه‌ته قوربانی، بەڵام بەھۆی بۆردومانه‌وه كه‌س ناتوانێ هاتوچۆ بكات بۆیه ژماره‌ی كوژرا و برینداران نه‌زانراوه."
سەرۆک ھۆزەكه هه‌روه‌ها هۆكاری بۆردومانكردنی قه‌زای حه‌وێجه‌ی بۆ بوونی چه‌كدارانی داعش له قه‌زاكه‌یان گه‌ڕانده‌وه و گوتی: "تا ئێستا بۆردومان بەردەوەمە و بەشێک لە ھاولاتیان لە ترسی چەکدارانی داعش ھەلھاتون بەشکەی دیكه بەھۆی بوونی داعش له ناوچه‌كه‌مان لەلایان حکومەت بۆردومان دەکرێن و دەبنه قوربانی. ئیستا ژمارەیەک زۆری ھاولاتیان به‌هۆی بۆردومانه‌وه کەوتونە ژیر خانوه رووخاوه‌كان."