Ramal Abdullah Mahmood
26 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2017
یەکەی ئەمنی فەلەستین لە غەززە چوونە دەرەوەی لە دەروازەی سنووری بەیت حانون (ئەرەز) داخست.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی غەززە، ئەیاد ئەلبەزم لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە: "لەمیانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی مازن فوقەها دەروازەی سنووری بەیت حانون تا راگەیەندراوێکی دیکە دادەخرێت. بەڵام هاتن لە ئیسرائیلەوە بۆ غەززە بەردەوام دەبێت".
پێشتر ئەیاد ئەلبەزم رایگەیاندبوو یەکە ئەمنییەکان لەنزیکەوە لە دۆسیەی کوشتنی بۆ فوقەها دەکۆڵنەوە.
فەرماندە لە لیوای عیزەدین قەسام، مازن فوقەها کە لەمیانی رێککەوتننامەیەکی واژووکراو لە ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ ئیسرائیل ئازاد کرا، دوو رۆژ لەمەوبەر لە ناوچەی تەل هەوا لە باشووری غەززە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللـەی لێکرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.