ئیستەنبوڵ
سەرکۆماری تورکیا لەئیستەنبوڵ دیدارو چاوپێکەوتنی کرد لەگەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی تورکمانئیلی (کەمال بەیاتلی)و ھاوسەفەرەکانی.
کۆبوونەوەکەی عەبدوڵڵا گول و کەمال بەیاتلی سەعاتێکی خایاندووەو بەوردی گوێی شلکردووە بۆ قسەو راپۆرتەکانی سەرۆکی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی تورکمانئیلی لەعێراق.
سایتی رەسمی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە: کەمال بەیاتلی و ھاوڕێکانی لەبارەی رەوشی تورکمانەکانی عێراق زانیارییان دایە سەرۆکۆمارو باسی ئەو توندوتیژییانەی کرد کە ژیانی تورکمانەکانی ئاستەنگ کردووە.
دواتر عەبدوڵڵا گول گوتی"سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لەدە ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێندا، کەچی ھێشتا ئاشتی و ئارامی لەو وڵاتە سەقامگیر نەبووە. گەلی تورکمانیش لەعێراق زەرەرمەندترین پێکھاتە بوون، ئەوان بنەمای برایەتی و تەبایی و ئارامین. ھێرشکردنە سەریان و دوورخستنەوە بەزۆرەملێ لەشوێنی خۆیان قەبووڵ ناکەین.
گوتیشی"وڵاتی تورکیا کۆشش دەکات تا ئاشتی و پێکەوە ھەڵکردنی گەلانی عێراق پەرە پێبدات.