تاران
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەڕیف لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی ھاوبەشدا لەگەڵ ھاوتا عێراقیەکەی، هۆشیار زێباری گوتی: "سەبارەت بە دۆسیەی ئارڤەند رود (شەتتول عەرەب) لە رێکەوتنامەی جەزائیری ساڵ 1975 رێك كەوتین. ئەو رێکەوتنە كە لە ئەنجامی ھەوڵی درێژخایەنی پسپۆڕانەوە هاتۆتە کایە، گەیشتۆتە ئاستی واژووكردن."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.