Zana Natık Kerem
26 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
ئاژانسی ھەواڵگریی و دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، ئەو فەرماندەیەی عەسائیب ئەھل حەق کە بە تۆمەتی تێوەگلان لە ھێرشکردنە سەر ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا دەستگیرکرابوو، رادەستی ئاسایشی حەشدی شەعبی کراوە.
لە بەڵگەنامەیەکدا کە لە لایەن ئاژانسی ھەواڵگریی دژەتیرۆری عێراق بڵاوکراوەتەوە ھاتووە" : بەڕێوەبەری ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتیی ئاژانسی ھەواڵگریی و دژەتیرۆر شەوی رابردوو، ئاگاداری ئاژانسەکەی کردووەتەوە لەوەی ھێزەکانیان لەو کەرتە کشاونەتەوە کە بەرپرسیاریەتییان پێسپێردرابوو و تایبەت بوو بە گردبوونەوەی عەسائیب ئەھل حەق، ئەوەیش دوای ئەوەی رێککەوتوون ئەو فەرماندەیەی عەسائیب ئەھل حەق کە بە تۆمەتی تێوەگلان لە ھێرشکردنە سەر ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا دەستگیرکرابوو رادەستی ئاسایشی حەشدی شەعبی بکرێت".

دوێنێ ھەینی دوای ئەوەی فەرماندەیەکی عەسائیبی ئەھلی حەق سەربە حەشدی شەعبی بەناوی، حوسام ئەزیرجاوی لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریدەدەرانی لە رۆژھەڵاتی بەغدا لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی تێوەگلان لە ئاراستەکردنی مووشەکی کاتیۆشا بۆسەر ناوچەی سەوز دەستگیرکران، رەوشی شاری بەغدا گرژ و ئاڵۆزبوو.