یاریدەدەری ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ یەکەم جارە ئەو پۆستانەی داوایان کردوون و میکانیزمەکانی چۆنێتی دیاریکردنی وەزیر و پاڵێوراوەکانیان بۆ ئەو پۆستانەی کە چاوەڕوان دەکرێ وەریانبگرێ، ئاشکرا دەکا.
یەکگرتوو داوای جێگر یان سکرتێری پەرلەمان لەگەڵ وەزارەتەکانی پلاندانان، شارەوانی، کشتوکاڵ، پەروەردەی کردووە. لەوانەدا کامەیان پێدرا ئامادەیە وەریان بگرێ بەگوێرەی ئەو دەنگانەی بە دەستی هێناوە.
سەعید عەلی عەبۆ، یاریدەدەری ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ھەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرایکرد: دوور لەچاوی راگەیاندن، کۆبوونەوە و وتووێژ کردن بە تەلەفۆن، لە نێوان سەرکردەی لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردن بۆ پێکھێنانی کابینەی ھەشتەم ھەیە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.