Sarmand Hameed
19 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2021
ھەولێر - AA
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق پێشوازیی لە کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچای کرد.
ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە دیدارێکدا ھەردوولا پیرۆزبایی ھاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزیان لەیەکتر کردووە و باسیان لە بارودۆخی سیاسی و ئابووری و رێککەوتنی نێوان ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵیی عێراق لەسەر بوودجە و جێگیرکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لەو بوودجەیەدا کردووە و جەختیانکردووەتەوە لەسەر پابەندبوونی ھەردوولا بە رێککەوتنەکە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا باس کراوە و جەختکراوەتەوە لەسەر پتەوترکردنی زیاتری ئەو پەیوەندییانە.