سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر، له هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باس له پرۆژه‌ی داهاتووی لیسته‌كه‌یان ده‌كا و ده‌ڵێ: "پرۆژه‌یان بۆ چاره‌سه‌ری کێشەی ئاوی خواردنەوە و شوێنی نیشته‌جێبوون هه‌یه.
عه‌بدولڕه‌حمان باسی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی كرد له هه‌ولێر و گوتی: "وه‌كو سه‌رۆك و كاندیدی ژماره یه‌كی لیستیگۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، تائێستا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌باشی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌ڵام بانگه‌شه توانای ئابووری و به‌شه‌ری باشی ده‌وێ. "گۆڕان له‌ڕووی به‌شه‌ریه‌وه هیچ كێشه‌ی نییه، تۆزێ كێشه‌ی داراییمان هه‌یه."
سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ولێر ره‌خنه له پارێزگاری هه‌ولێر ده‌گرێ كه هاوكات سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی کوردستانە بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره و ده‌ڵێ: "ئیمكانیاتی دارایی ئێمه ره‌نگه هێنده‌ی ئیمكانیاتی كاندیدێكی پارتی نه‌بێ، ته‌نیا پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌و خه‌رجیه‌ی ئه‌و ده‌یكا له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی له هه‌ولێر و خه‌ڵك كۆكردنه‌وه، هێنده‌ی هەموو كاندیدەکانی لیسته‌كه‌ی ئێمه ده‌بێ. به‌داخه‌وه نه‌وزاد هادی ئیمكانیاتی حكومه‌ت و موڵكی گشتی له‌به‌رده‌سته و به‌كاریان ده‌هێنێ پێموایه ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكا له‌هیچ وڵاتێكی دنیا به‌و شێوه‌یه نییه. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاساكانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.