کیڤ
پەرلەمانی ئوکرانیا، سەرۆکی گروپی پارتی نیشتمانی ئۆکرانیا ئارسێنی یاتسێنیوکی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵات ھەڵبژارد.
لە دەنگدانێکدا لە کۆی ٤١٧ پەرلەمانتار، ٣٧١ کەسیان بە "بەڵێ" دەنگیان بۆ یاتسێنیوکی دا و بوو بە سەرۆکوەزیرانی تازەی ئۆکرانیا.
دوێنێ لە گۆڕەپانی سەربەخۆیی کیێڤ کاندیدبوونی یاتسێنیوکی بۆ سەرۆکوەزیران لەنێو خۆپیشاندەران ئاشکرا کرا، کە لەلایەن ئەنجومەنی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی کیێڤەوە پەسەند کرابوو.