Gülşen Topçu,Ramal Abdullah Mahmood
26 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
دۆحە – AA
وەزیری بەرگری رووسیا، سێرگی شۆیگو و وەزیری بەرگری قەتەر، خالید محەممەد ئەلعەتییە رێککەوتننامەی هەماهەنگی سەربازییان واژوو کرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەکردنی مەعنەوی وەزارەتی بەرگری قەتەر رایگەیاند لە کۆبوونەوەی نێوان شۆیگو عەتییەدا کە لە دۆحە ئەنجام درا، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، پتەوکردنی هەماهەنگی لە بوارەکانی سەربازی و بەرگری، دوا پێشهاتەکانی گرژییەکانی وڵاتانی کەنداو و رەوشی ئاڵۆزی سووریا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کران.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەکردنی مەعنەوی وەزارەتی بەرگری قەتەر تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا واژوو لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و گرێبەستی یاسایی کراوە کە رێسا گشتییەکانی باس لە کڕینی کەلوپەلی سەربازی دەکەن.
هەر دوای کۆبوونەوەکە میری قەتەر، تهمیم بن حهمهد ئالسانی لە کۆشکی بەحر لە دۆحە پێشوازی کرد لە شۆیگو. لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، پتەوکردنی هەماهەنگییەکان لە بواری سەربازی و گرژییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.