گیریت
بە پێی راگەیەنراوێك كە لەلایەن سەرپەرەشتیارانی ئەو هەڵمەتەوە بڵاو كراوەتەوە، لە 20 وڵاتی جیهان ژمارەیەك چالاكڤان، رۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار بەگشتی 50 كەس بەشداری ئەو هەڵمەتەن و لەگەڵ ئەو كەشتییەدا دەچنە غەززە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە كە: "ئیسرائیل ئاماژەی بەوە كردووە كە تێپەڕبوونی ئەو كاروانە لە سنوورەکانی ئاویی ئیسرائیلدا نایاساییە بەڵام بۆ ئێمە گرنگ رۆیشتنی نایاسایی نییە بەڵكو گرنگ گەمارۆی نامرۆیی و نایاساییە".
هەروەها راگەیەنراوەكە دەڵێت كە: "غەززە گەورەترین بەندیخانەی كراوەی جیهانە و مەبەست لە بەڕێكەوتنی كەشتی سێیەمی ئازادی راکێشانی سەرنجە بۆ سەر پێشێلكردنی مافی 1.8 خەڵك لە غەززە".
لە بەردەوامی ئەو راگەیەنراوەدا باسی ئەوە كراوە كە: "نەتەوە یەكگرتووەكانیش داوای كۆتاییهێنان بە گەمارۆكانی سەر غەززەی كردووە و ئێمە بەم كەشتییە خۆمان رووبەڕووی گەمارۆكان دەكەینەوە ئەگەر ئەمە نەبوایە هیچ پێویستییەكی ئێمە بە سنوورەکانی ئاویی ئیسرائیل نەدەبوو".
سێیەمین كەشتی ئازادی كە كار بۆ هاوكاریكردنی ئەو كەسانە دەكات كە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە برینداربوون، بێ ماڵ و كار ماون، لە رێگەی چەندین رێكخراوی جیاجیاوە لەلایەن فەڵەستینییەكانەوە داوەت كراوە و لە نێو ئەو كاروانەیشدا ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل دكتۆر باسەل گهاتاسیش هەیە.
لە کۆتایی راگەینراوەكەدا دەڵێت كە "ئەو هەڵمەتە دژی ئیسرائیل نییە بەڵكو لە دژی داگیركارییە".