ئەنقەرە
سێ ئەندام پەرلەمانی سەر بە پەدەپە، کە بریتی بوون لە سری سورەیا و سەباحەت تونجەل لە ئیستەنبوڵ و ئیرتوگرول کورجو لە میرسین، ئەمڕۆ چوارشەممە نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەشی ئەو پارتە کرد.
کورکجو بە ئاماژەدان بەوەی کۆنگرەی پارتی گەلی دیموکراسی (ھەدەپە) لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەدا دەبەسترێ، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئانادۆڵو گوتی وازھێنانیان لە بەدەپە پێویست بووە.
تونجەلیش بەئانادۆڵوی گوت، پاش کۆنگرە دەچنە نێو ھەدەپە.
لەم دواییەدا ژمارەی پەرلەمانتارانی بەدەپە بۆ ٢٦ ئەندام کەمی کردبوو، لەکاتێکدا ژمارەی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بوو بە نۆ کەس.