Rahmi Gündüz,Hemın Othman Mohammed
19 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2017
پاریس - AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای فه‌ڕه‌نسا، پییر دی ڤیلیرس كه له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی به‌رگری له‌گه‌ڵ سهركۆمار، ئیمانوێل ماكرۆندا بۆچوونی جیاوازبوو، ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دی ڤیلیرسی په‌سه‌ند كرد.
له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پییر دی ڤیلیرسدا هاتووە "هه‌وڵ و ته‌قه‌لام خسته‌گه‌ڕ بۆ سه‌رله‌نوێ پێكهێنانه‌وه‌ی سوپا و به مۆدێرنكردنی كه ئه‌ركی زۆر سه‌ختی له ئه‌ستۆیه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی گه‌یشتمه ئه‌و بۆچوونه‌ی كه ئیدی ناتوانرێت به‌رده‌وامی به‌وه بده‌م ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه".
لای خۆیه‌وه، ئیمانوێل ماكرۆن له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌یه‌ك، رایگه‌یاند "سه‌رۆك ئه‌ركان كه هه‌مان دیدی له‌گه‌ڵ سهركۆمار به‌ش ناكات، ده‌بێت بگۆڕدرێت".
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا كه ئامانجێتی كورتهێنانی بوودجه كه‌مبكاته‌وه و دووباره گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی زیندوو بكاته‌وه، پلانی وایه خه‌رجییه‌كانی به‌رگری ئه‌مساڵ له ئاستی 850 ملیۆن یۆرۆدا بهێڵێته‌وه. به‌ڵام سه‌رۆك ئه‌ركان، دژی ئه‌و پلانه‌یه و وه‌ك هۆكاریش به‌ره‌نگاربوونه‌ی تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سوپای نیشانداوه به تایبه‌تی له ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.