Kubilay Çelik,Mohammed Baqi Hussein
25 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
سهركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئهردۆغان رایگەیاند: "ئهگهر ئهمڕۆ سهربازانی ئیسرائیل به بیانووی بچووك، بێباكانه به پۆستاڵهكانیانهوه بچنه نێو حهوشهی مزگهتی ئهقسا و لهوێ بهئاسانی خوێنی مسوڵمان بڕێژن، هۆكاری ئهمه ئهوهیه كه ئێمه وهك پێویست خاوهندارێتی له ئهقسا ناكهین".
سەرکۆماری تورکیا، گوتی: "ئیدی کاتی ئەوە ھاتووە ئەو درۆیە (عەرەبەکان لە پشتەوە لێیانداین) وەلابنرێت کە لە رابردوودا لە کتێبەکانماندا بە شێوەیەکی ئەنقەست و ھەڵە جێکراوەتەوە و بە درێژایی نەوەکان مێشکی پڕکردووە".
ھەروەھا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''تۆ رێگە بە سەرکۆماری تورکیا و وەزیرەکانی نادەیت لە وڵاتەکەتدا قسە بکەن بەڵام سیخوڕەکانت دێن و لیرە لە ھۆتێلەکانەوە تویت دەکەن و ھەوڵی دابەشکردنی وڵاتەکەم دەدەن. شتی لەو جۆرە نابێت. لەگەڵ ئێمەدا یان بەرێز گرتن لە سەروەریمان، ھاوبەشییکردن لە دۆخی یەکسان و دادپەروەرانەدا، ھاوپەیمانیی کردن و دۆستایەتی دەکەیت یانیش وەڵامی ھەموو بێڕێزییانە وەردەگریت کە ئەنجامیان دەدەیت''.