جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدەن بۆ ئەنجامدانی چەند دیدارێک سەردانی شاری كیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا دەکا.
بە پێی روونکردنەوەی کۆشکی سپی بڕیارە جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەنجام دانی چەند دیدارێک لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتی ئۆکرانیا ئەمرۆ سەردانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بکا.
لە سەردانەکەی جۆ بایدن چاوەڕوانی دەکرێ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا ئارسێنی یاتسەنیوک لە کیێڤ کۆبێتەوە دواتر لەگەڵ بریکاری سەرۆک و سەرۆکی پەرلەمانی ئۆکرانیا ئەلکسێندەر تورچینۆڤ و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و لایەنی سیاسی کۆبوونەوە ئەنجام بدا.