سلێمانی
ئەمڕۆ سێشەمە بەرپرس و ئەندامانی لقی سلێمانی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان سەردانی نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستانییان كردو یاداشتێكیان دایە پەرلەمان.
لەو یاداشتەدا كەدواتر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا لە لایەن نوێنەری مامۆستایانەوە خوێنرایەوە، باس لەوە دەكا ماوەی دوو مانگە موچەی مامۆستایان دوا دەكەوێ، ئەوەیش كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر گوزەرانی مامۆستایان دروستكردووە.