ئەمڕۆ شەممە لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان لەشاری سلێمانی دەیان كەس كۆبونەوە و خۆپیشاندانێكی ناڕەزاییان دەست پێكرد.
خۆپیشاندەران یاداشتێكی ناڕەزاییان ئاراستەی پەرلەمانتاران و سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان كرد، تێیدا هاتووە "لەدوای تێپەڕبونی زیاتر لە چوار مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان ، تائێستا ئاسۆی پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەت بەنادیاری ماوەتەوە و پەرلەمانتارانیش بێ هەڵوێست و شەرمن و بێدەنگن. سەرۆكایەتی هەرێمیش بەڕۆڵی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆی لەمەڕ ئەم پرسە گرنگە هەڵناستێت".
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.