Ramal Abdullah Mahmood
22 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2017
مەککە – AA
رێوڕەسمی بەیعەتدان بە جێنشینی تازە دەستنیشانکراوی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان لە شاری مەککە بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ناودارە ئایینی، سیاسیی و سەربازییەکان، سەرۆکهۆز و ئەندامانی خێزانی شا لە کۆشکی سەفا لە شاری مەککە بەڕێوەچوو و بەیعەتیان دا بە شازادەی جێنشین، محەمەد بن سەلمان.
رێوڕەسمەکە دوای ئەنجامدانی نوێژی تەڕاویح بە گوتاری پیرۆزبایی سەرۆکی موفتیەکانی سعوودیە، عەبدولعەزیز ئالشێخ دەستی پێکرد و رایگەیاند کە شا سەلمان بەیعەتی بە شازادە محەمەد بن سەلمان داوە. بەشداربووانی رێوڕەسمەکە یەک بە یەک تەوقەیان لەگەڵ شازادە محەمەد کرد و بەیعەتیان پێدا.
رێوڕەسمەکە کە چەند کاتژمێرێکی خایاند راستەوخۆ لە لایەن کەناڵی دەوڵەتی سعوودیە رووماڵکرا.
کۆشکی شاهانەی سعوودیە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە بە نوێنەرایەتی والی شارەکان و ئەمیری ناوچەکان بەیعەت بە شازادەی جێنشین دەدرێت.
ئەم رێوڕەسمە یەکەمجارە لە شاری مەککە ئەنجام دەدرێت و بەمجۆرە لە ماوەی ٣٠ی مانگی دواییدا سێ جار بەیعەتدرا.