ئیستانبوڵ
سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی رادەگەیەنێت کە رێگە نادەن نهێنیەکانی سەربازی و پیشەسازی ئاشکرا بکرێن.
لە میانی بەشداری كردنی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا، روحانی ئاماژەی بە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی نێوان وڵاتەكەی و وڵاتانی كۆمەڵەی پێنج كۆ یەك كرد و ئاشكرای كرد كە رێككەوتنەكە لەسەر بنەمای، قازانج بە قازانجە، راشیگەیاند كە وڵاتەكەی رێگە نادات بەهۆی رێككەوتنەكەوە نهێنیەكانی سەربازی و پیشەسازی ئاشكرا بكرێن.
روحانی ئاماژەی بە ئامێرەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە دامەزراوەی فۆردۆ دا و رایگەیاند كە ئەوان پێویستیان بە پیتاندنی یۆرانیۆمە بۆیە دامەزراوەی فۆردیان بنیاتناوە و تەواوی دەكەن.
روحانی ئاماژەی بەوەشدا كە پرۆژەی هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ عێراق لەكۆتاییدایە و لەكاتێكی نزیكدا دەست دەكەن بە پرۆسەی هەناردەكردن.