ھەولێر
لە پەیامەکەی دا ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەس و کاری شەھیدان دەکات و ھیوای زوو چاکبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازێت و ئاماژە بە ھەوڵی بەردەوامی تیرۆرستان و نەیارانی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ تێکدانی رەوشی ئاسایشی ھەرێم و رێگرتن لەو ھەوڵانە لەلایەن ھێزەکانی ناوەخۆ بە ھاوکاری ھاوڵاتیان.
راگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بەڵێنیش دەدات کە لە بنبڕکردنی ھەموو سەرچاوەکانی مەترسی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان لە ھەر شێون و لایەک بن بەردەوام بن و دەڵێ ( لەناو مۆڵگەکانیان ئۆقرەیان لێ دەبڕین ).
ھەروەھا داوا لە ھاوڵاتیانیش دەکات ھۆشیار و چاوکراوەتر بن و دەزگا ئەمنیەکان لە ھەر جوڵەیەکی نامۆ ئاگادار بکەنەوە کە ئەوە فاکتەری سەرەکی پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانە.