Mazın Asad
11 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2016
هه‌ولێر
به‌هۆی ده‌ستپێكردنی گه‌شتی راسته‌وخۆی توركش ئێرلاین له دیاربه‌كره‌وه بۆ هه‌ولێر و هاتنی جێگری سه‌رۆكی گشتی ئاكپارتی مه‌هدی ئه‌كه‌ر و شاندێكی یاوه‌ری بۆ هه‌ولێر، له رۆژی دووه‌م سه‌ردانه‌كه‌دا له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی پێشوازیی لێكران.
شانده‌كه له پیرمان له لایه‌ن مه‌سعود بارزانی پێشوازیی لێكران.
كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامیراكان به‌ڕێوه چوو كه تێدا بێجگه له مه‌هدی ئه‌كه‌ر، هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاری ئاكپارتی گالیب ئه‌نسارئۆغڵو و ئۆرهان میرئۆغڵو و پارێزگاری دیاربه‌كر حوسێن ئاكسۆی و راوێژكاری گشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا موحسین كزڵكایا و سه‌رۆكی لقی ئاكپارتی له دیاربه‌كر محه‌مه‌د ئه‌كه‌ر ئاماده بوون.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، مه‌هدی ئه‌كه‌ر له‌باره‌ی سه‌ردانه دوو رۆژییهكهیان بۆ هه‌ولێر لێدوانێكی دا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو و گوتی: "به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ئاسمانی راسته‌وخۆی دیاربه‌كر-هه‌ولێر چاومان به ژماره‌یه‌ك زۆر له برا په‌رله‌مانتار و كاسبكاران كه‌وت. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكوومه‌ت به گه‌رمی پێشوازیان لێمان كرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ردانی به‌ڕێز بارزانیمان كرد. هاوكات هه‌م پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی و هه‌میش وه‌زیرانی كورد، توركیا وه‌ك ده‌رگایه‌ك ده‌بینن له كرانه‌وه بۆ جیهان. بۆیه به تایبه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی كرا".
ئه‌كه‌ر ئاماژه‌ی به گرنگی په‌یوه‌ندی سیاسی و بازرگانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان كرد و راشیگه‌یاند له قۆناغی داهاتوودا هه‌نگاوی نوێی بازرگانی له ناوچه‌كه ده‌هاوێژن.
جێگری سه‌رۆكی گشتی ئاكپارتی روونیشی كرده‌وه كه كاتێك سه‌ردانی بازاری هه‌ولێریان كرد هه‌ستیان به غه‌ریبی نه‌كرد و زیاتر گوتیشی: "له هه‌ر دوو سێ دووكانێك رووبه‌ڕووی ماركه‌یه‌كی توركی یاخود به‌رهه‌مێكی توركی بووینه‌وه. هیچ هه‌ستمان به غه‌ریبی نه‌كرد و هه‌روه‌ك ئه‌وه بوو له شارێكی توركیادا بووین. مرۆڤه‌كان زۆر رووخۆش بوون".
په‌رله‌مانتاری ئاكپارتی، گالیب ئه‌نسارئۆغڵو له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه گوتی: "به‌ڕێز بارزانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خۆشحاڵی خۆی له‌مه‌ڕ ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ئاسمانی راسته‌وخۆی دیاربه‌كر-هه‌ولێر ده‌ربڕی. ئیداره‌ی توركیا و هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی ئابووری، كولتووری و سیاسین. ئه‌م په‌یوه‌ندییانه هه‌م هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێش ده‌بات و هه‌میش كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر بارزگانی و سیاسی توركیا له ناوچه‌كه دروست ده‌كات".
دواتر شانده‌كه به یاوه‌ری گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی و پارێزگاری هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێریان كرد و وێنه‌یان گرت.
شانده‌كه دواتر له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ توركیا گه‌ڕانه‌وه.