Hemn Baban
18 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2019
هه‌ولێر-AA
پێكهاته‌ی توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان پۆستی سكرتێر(جێگری دووه‌م)ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانییان پێدرا و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرا.
كاتژمێر سێی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی شوبات وه‌كو بڕیاربوو به‌پێی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان كه داوای كۆبوونه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردبوو، كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان پاش نزیكه‌ی پێنج مانگ له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بەڕێوەچوو کە تیایدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژاردرا و ئاماده‌نه‌بوونی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاوبه‌شی دیاری دێرینی پارتی دیموكراتی كوردستان له حوكمڕانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی له‌وانی پێشوو جیاكرده‌وه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه به‌هۆی نه‌گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستانییان كرد، خاوه‌نی 21 كورسیی په‌رله‌مانییه.
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 90 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، جگه له بایكۆتكردنی فراکسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی( حه‌وت كورسی)، هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح (شه‌ش كورسی) ده‌نگییان بە ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نه‌دا، فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێش (هه‌شت كورسی) ده‌نگی بۆ كاندیده‌كانی خۆی دا.
ركابه‌رایه‌تی له‌سه‌ر پۆسته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێر(جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان) له‌نێوان كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان و پێكهاته‌كان له‌لایه‌ك و نه‌وه‌ی نوێ‌دا بوون.
بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه له بنه‌ڕه‌تدا له پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانە، پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند به‌شێوه‌ی كاتی ئەو پۆستە پڕ ده‌كاته‌وه ئه‌ندامی پەرلەمان لە فراكسیۆنی پارتی، ڤاڵا فه‌رید ئیبراهیم تیایدا سه‌ركه‌وت و بوو به سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه 62 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا و ركابه‌ره‌كه‌شی سیپان ئامێدی ته‌نها 8 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.
بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێمن هه‌ورامی توانی 68 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا كاندیدی نه‌وه‌ی نوێ، كاوه عه‌بدولقادر 8 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.
هه‌رچی ركابهرایهتییه له پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان کە بەپێی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کراوە بە جێگری دووه‌م، ئه‌وا پێكهاته‌ی توركمانی مونا نه‌بی قوهوهچی-یان ده‌ستنیشانكرد كه توانی 60 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و كاندیده‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، موژده مه‌حموود 8 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.
بەپێی راگەنراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، له هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجەمی په‌رله‌مانی كوردستان کە لە ٣٠ی ئەیلوولی ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو، سێ ملیۆن و 85 هه‌زار و 461 كه‌س مافی دەنگدانیان هەبوو، لەو ژمارەیە ملیۆنێك و 845 هه‌زار و 979 دەنگدەر بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنیان کردوە کەرێژەی بەشداری هاوڵاتیان دەکاتە 59٪. لەو هەڵبژاردنەدا 29 لیست بەشداری هەڵبژاردنیان کردوو لە ئەنجامدا 16 لیست توانیان کورسی پەرلەمانه بەدەست بهێنن بەم شێوەیەی خوارەوە:
-پارتی دیموكراتی كوردستان، 45 كورسی.
-یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، 21 كورسی.
-بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، 12 كورسی.
-جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، 8 كورسی.
-كۆمه‌ڵی ئیسلامی، 7 كورسی.
-هاوپه‌یمانی به‌ره‌و ئیسڵاح، 5 كورسی.
-سه‌رده‌م، 1 كورسی.
-ئازادی، 1 كورسی. هەروەها ١٠ کورسی وەک کۆتا بۆ پێکهاتەی تورکمان و کلدان سریان ئاشوور و کورسیەکیش بۆ پێکهاتەی ئەرمەن دیارکرابوو کە ئەنجامەکەی بەم شێوەبوو:
-پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی، 2 كورسی.
-پارتی چاكسازی توركمانی، 1 كورسی.
-میلله‌ت، 1 كورسی.
-به‌ره‌ی توركمانی، 1 كورسی.
-هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، 3 كورسی.
-لیستی رافیده‌ین، 1 كورسی.
-ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی و ئاشووری، 1 كورسی.
-ئه‌رمه‌ن، 1 كورسی.