ئەنقەرە
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا کە لە چوارچێوەی ئەو شاندەبوو کە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بوو، بۆ AA ھەڵسەنگاندی سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالکی و رەوشی پەیەدە لە سوریا کرد.
دزەیی رایگەیاند: "عێراق لەبواری رێگەوبان و خزمەتگوزاری دیکە و کەرتی سەربازی پێویستی بە نوێبوونەوە ھەیە؛ بەڵام پێویستیمان بە فرۆکەی F١٦ و چەکی قورس نیە و گوتی" حکومەتی عێراق رووبەری تیرۆر دەبێتەوە و کڕینی چەکی قورسیش ئەم کێشەیە چارەسەر ناکات و چارەسەری ئەو کێشەیە دروستکردنی پەیوەندی باشە لەگەڵ وڵاتە دراوسێکان."
لەباری پەیوەندی کوردانی سوریا و ھەرێمی کوردستان دزەیی گوتی: "ئێمە ھیچ کێشەیەکمان لەگەڵ کوردانی سوریا نیە؛ بەڵام ھەندێ گروپ ھەن کە کێشەمان لەگەڵیان ھەیە."
دزەیی رەخنەی لە ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات پەیەدە ساڵح موسلیم گرت و گوتی: "بەداخەوە ئەو برادەرانە ھێلی سوریان بەزاند و ھیوادارم گوێ بۆ ئامۆژگاریەکانمان بگرن و کێشەکان چارەسەر بکەن و لە توندوتیژی دووربکەونەوە و تەنیا رێگە بۆ رزگاری کوردانی سوریا یەکێتی پارت و لایەنەکانی کوردانی سوریایە."
سەفین دزەیی ئاشکرایکرد پەیەدە فشار دەخاتە سەر پارتە سیاسیەکانی دیکەی کورد لە سوریا و گوتی: "ساڵی پار لەگەڵ ھەموو پارتە سیاسیەکانی سوریا بە پەیەدەوە کۆبووینەوە و پشتگیریمانکردن و ھەردەم ھەوڵماندا یەکێتی لەنێوانیادا دروست بێت و بۆ ئەم مەبەستەش پار رێکەوتنی ھەولێر لەنێوان پارتە کوردیەکانی سوریا ئیمزاکرا؛ بەڵام پەیەدە بەندەکانی ئەو رێکەوتنەی پێشێلکرد و فشاری خستە سەر لایەنەکانی دیکە."
سەفین دزەیی جەختی لە یەکێتی کورد لە سوریا کردەوە و گوتی: "بەھۆی ھەبوونی یەکێتی لەنێوان پارتە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان، حکومەتی فیدراڵ دروستبوو و دوای روخانی رژێمی بەعسی لەعێراق ئەگەر کورد یەکێتی نەبوایە نەیدەتوانی خاوەنی ئەو ھەموو دەستکەوتانە بێت کە ئەمرۆ ھەن، بۆیە یەکێتی کورد لە سوریا زۆر گرنگ و زەروورە."