ھەولێر
سەفین دزەیی گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردن لە تورکیا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "رۆژی ٣٠ی ئادار لە تورکیا، دیسانەوە دیموکراسییەت سەرکەوتنی بەدەستھێنا و خوازیارین ئەو پرۆسەیە درێژە بخایەنێ تا ببێتە ھاندەر بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و تەبایی لەو وڵاتە."
دزەیی لە رێوڕەسمی کۆنفرانسی (پایەکانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی) کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، قسەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو کرد.
ئەو گوتی: " ئێمە ھەمیشە ھەوڵمانداوە پەیوەندیی دۆستانەمان لەگەڵ ھەموو پێکھاتەکانی تورکیا ھەبێ، وێڕای ئاکپارتی، پیروزبایی لە بەدەپەیش دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە شارەکانی باکوور. ھیوادارین حکومەتی تورکیا سەقامگیری زیاتر بەدیبێنێ و پرۆسەی ئاشتی خێراتر بکا."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.