ههولێر
ئەمڕۆ لە کاتی کرنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی تەندروستی له شاری ههولێر گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان سەفین دزەیی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران بۆ پەیامنێران گوتی: "ھەر لە رۆژی یەکەم ئێمە لە ھەوڵی جدی بووین کە کێشەی مووچە لە ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێ ئەویش بە زیاد کردنی داھاتی ناوخۆی ھەرێم بە کۆمپانیاکانی نەوت. ھەمیشە حکومەتی ھەرێم ھەوڵی خۆی داوە و بەردەوام دەبێ لە ھەوڵە جدییەکانی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران."