Zana Natık Kerem
09 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2018
کەرکووک ــ AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش، بۆڕییەکی نەوتیان لە سنووی باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک تەقاندەوە کە بە ھۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە و دەورووبەری کەوتەوە.
ئەفسەر لە پۆلیسی کەرکووک، نەقیب حامد عوبێدی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ژمارەیەک تیرۆریستی داعش بە بۆمبی چێندراو، بۆڕییەکی نەوتیان لە سنووری قەزای دووبز باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک تەقاندەوە".
حامد عوبێدی روونیکردەوە، ھەرچەندە بۆڕییەکە لە دەرەوەی خزمەتدابوو، بەڵام بە ھۆی تەقینەوەکەوە ئاگر لە ناوچەکە و دەورووبەری کەوتووەتەوە.
ناوبراو باسی لەوەشکرد کە دوای ئەوەی تیمێکی ئاگرکوژێنەوە بە مەبەستی کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بۆمبێکی چێندراوی دیکە تەقیوەتەوە و بە ھۆیەوە دوو کارمەندی ئاگرکوژینەوە برینداربوون.