Heman Hussein Yaseen
23 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2024
هەولێر - AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامارە بەراییەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراقی ڕاگەیاند و تیاییدا بە پێی ئەنجامە بەراییەکان دوو ملیۆن و ٨٩٩ ھەزار و ٥٧٨ کەس لە ھەڵبژاردنی ھەرێم مافی دەنگدانی ھەبووە، دوو ملیۆن و ٨٧ ھەزار و ٩٧٢ کەس دەنگی داوە بەمەش ڕێژەی بەشدارییکردنی دەنگدەران سەدا ٧٢ بووە.
بەپێی ئامارە بەراییەکان هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٩ کورسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان٢٣ کورسی، نەوەی نوێ ١٥ کورسی، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ٧ کورسی، ڕەوتی هەڵوێست ٤ کورسی، کۆمەڵی دادگەریی ٣ کورسی، بەرەی گەل ٢ کورسی، بزووتنەوەی گۆڕان ١ کورسی و هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ١ کورسی پەرلەمانیی بەدەست دەهێنن.
دابەشکردنی ١٠٠ کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان
٩٥ کورسی گشتی لە پەرلەمانی کوردستان هەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٩ کورسی بەدەستهێناوە ئەوانیش بریتین لە ١٧ کورسی لە پارێزگای هەولێر، ١٨ کورسی پە پارێزگای دهۆک، ٣ کورسی لە پارێزگای سلێمانی و ١ کورسی لە پارێزگای هەڵەبجە.
هەروەها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٢٣ کورسی پەرلەمانیی بەدەستهێناوە، ئەوانیش بریتیین لە ٦ کورسی لە پارێزگای هەولێر، ١٥ کورسی لە پارێزگای سلێمانی، ١ کورسی لە پارێزگای دهۆک و ١ کورسیش لە پارێزگای هەڵەبجە.

هاوکات نەوەی نوێ ١٥ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، ئەوانیش بریتیین لە ٨ کورسی لە پارێزگای سلێمانی، ٥ کورسی لە پارێزگای هەولێر، ٢ کورسی لە پارێزگای دهۆک.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ٧ کورسی بەدەستهێناوە، ئەوانیش بریتیین لە ٣ کورسی لە پارێزگای سلێمانی، ٢ کورسی لە پارێزگای دهۆک، ١ کورسی لە پارێزگای هەولێر و،١ کورسیش لە پارێزگای هەڵەبجە.
ڕەوتی هەڵوێست ٤ کورسی پەرلەمانیی بەدەستهێناوە، ئەو کورسیانەش بریتین لە ٢ کورسی لە پارێزگای سلێمانی، ١ کورسی لە پارێزگای هەولێر و، ١ کورسی لە پارێزگای دهۆک.
کۆمەڵی دادگەریی ٣ کورسی بە دەستهێناوە ٢ کورسی لە پارێزگای سلێمانی و ١ کورسی لە پارێزگای هەولێر، هەروەها بەرەی گەل ٢ کورسی بەدەستهێناوە، ١ کورسی لە پارێزگای هەولێر ١ کورسیش لە پارێزگای سلێمانی، هەروەها بزووتنەوەی گۆڕان ١ کورسی و هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ١ کورسییان لە پارێزگای سلێمانی بەدەستهێناوە.
هەرچی ٥ کورسییەکەی کۆتای پێکهاتەکانە، لە بازنەی هەولێر، هەریەک لە ڕامی نووری لە پێکهاتەی کریستیان و مونا قاوەچی لە پێکهاتەی تورکمان، ٢ کورسییەکەی کۆتای بازنەی هەولێریان بەدەستهێناوە، هەروەها هەریەک لە دانا ئامانج لە پێکهاتەی کریستیان و نەجدەت نووری لە پێکهاتەی تورکمان، ٢ کورسییەکەی بازنەی سلێمانییان بەدەستهێناوە، جێمس حەسدۆ کورسییەکەی بازنەی دهۆکی لە پشکی کریستیانەکان بەرکەوتووە.
ڕۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەر، بە بەشداری دوو ملیۆن و ٨٧ ھەزار و ٩٧٢ کەس هەڵبژاردنی گشتی بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوەچوو، دواتریش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامارە بەراییەکانی ڕاگەیاند.