قودس
ئیسرائیل رایگەیاند: دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ھێرشی موشەکی لەلایەن حکومەتی سوریاوە بۆ سەری، بەبڕیارێکی لەناکاو یەکینەیەکی بەرگریی رۆکێتی لە قودس جێگرکرد.
بەرپرسێکی ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل بە ئاژانسی ئانادۆڵوی گوتووە "حکومەتی ئیسرائیل بڕیاریدا یەکینەیەکی بەرگریی دژە رۆکێت لە شاری قودس جێگیربکات".
ھەروەھا ئیسرائیل مانگی رابردوو یەکێ لەیەکینەکانی بەرگریی دژە رۆکێتی لە نزیک (تەلئەبیب) جێگیرکردبوو.
بەپێی ئامارەکانی حکومەتی ئیسرائیل، تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی یەکینەکانی بەرگریی دژەرۆکێت دەگاتە حەوت دانە.