Muhammet Ali Kemal
23 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و گوته‌بێژی حكوومه‌ت، به‌كر بۆزداغ سەبارەت بە دەنگۆکانی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، کەمال كڵچدارئۆغڵو رایگەیاند "ئه‌وه به ته‌واوه‌تی قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوی جه‌هه‌په‌یه، ئامانج لێی ده‌ستخستنی به‌رژه‌وه‌ندیه بۆ جه‌هه‌په. ئه‌وه مشتومڕی قسه‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه كه حكوومه‌ت و ئاك پارتی كردووه‌ته ئامانج. سه‌رچاوه‌ی ئه‌و مشتومڕهش جه‌هه‌په خۆیه‌تی".
بەکر بۆزداغ گوتیشی: ''بەوشێوەیە کە بە فالینەوە لەناو کەرەڤاندا وێنە بگریت و لە میدیای سێبەردا بنووسیت 'پیاوی گەل'، نابیتە پیاوی گەل. لە رێگەی شێوازی ژیانتانەوە، گوتەکانتانەوە و لە رێگەی هەڵوێستەکانتانەوە دەبنە پیاوی گەل. بەوشێوەیە گەل ئێوە بە پیاوی خۆی دەزانێت''.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا، بەکر بۆزداغ رایگەیاند "هه‌ڵبژاردنی 2019 له كاتی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت. له‌ماوی ده‌سه‌ڵاتی ئاك پارتیدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجامنه‌دراوه. له‌مه‌ودواش نابێت".