بینغازی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیا (عه‌وه‌ز بهرعیسی) له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووساندا ئاشكرایكرد وازی له‌پۆسته‌كه‌ی هێناوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئارامی و ئاسایشی شاری (بن غازی) پێناپارێزرێت و تادێ ره‌وشی ئه‌منی وڵات خراپتر ده‌بێ.
بهرعیسی زیاتر گوتی " له‌وه‌ته‌ی حكومه‌تی نوێی لیبیا پێكهێنراوه، لێبڕاوانه هه‌وڵمداوه ژیانێكی شایسته‌و سه‌قامگیر بۆ هاووڵاتییهكانم دابین بكه‌ین كه‌چی وه‌كو ئه‌وه‌ی پێویست بوو هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتم پێنه‌دراوه".
حكومه‌تی لیبیا هێشتا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نیشان نه‌داوه له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌و قسه‌كانی بهرعیسی.