توونس
لە ئاكامی ھێرشێك بۆ سەر ئۆتێلێكی شاری سووسە ناوەڕاستی توونس 39 كەس كوژران كە لە نێوانیاندا چەند گەشتیارێكی بیانی ھەبوو. ھاوكات داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەكە راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەسەر تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوكراوەتەوە داعش بەرپرسیارەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە راگەیاندووە و تێیدا هاتوو "لە شاری سووسەی توونس ھێرشێك لە دژی خاچ پەرستان ئەنجام درا، چەند كوژرا و برینداری لێ كەوتەووە".
دەنگۆی ئەوە ھەیە كە چەكدارێكی رێكخراوی داعش بە ناوی ئەبو یەحیا ئەلقەیرەوانی ھێرشەكەی ئەنجام دابێت.
وەزارەتی نێوخۆی توونس رایگەیاند "ھێرشەكە لە لایەن قوتابیەكی توونسی ئەنجامدراوە".
وەزارەتی تەندروستی توونس رایگەیاند لە ئاكامی ھێرشەكەدا 39 كەس كوژران و ھەمان ژمارەش برینداربوون كە لە نێوانیاندا ھاووڵاتی ئەڵمانی و بەریتانی و بەلجێكی ھەیە.
لە 18 ئاداری رابردوو لە ئاكامی ھێرشێك بۆ سەر مۆزەخانەی باردۆ لە شاری توونسی پایتەختی ئەو وڵاتە 23 كەس كوژران و 47ی دیكەش برینداربوون.