موغڵا
بەلەمێک کە ژمارەیەک قاچاخی هەڵگرتبوو لە شاری موغڵا، نوقم دەبێت و چەندین کەسیش دەبنە قوربانی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كەوتوون، بەلەمێك لە شارۆچكەی بۆدرومی سەربە پارێزگای موغڵا رۆژئاوای توركیا، بەنیازبووە ژمارەیەك قاچاخی بەرێتە دوورگەی كۆس لە یۆنان، بەڵام لەرێگا و لە نزیك كەناراوەكانی دوورگەكە نوقم دەبێت و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠ كەس دەخنکێن و ٢٠٠ی دیكەش رزگار دەکرێن.
لەئێستادا ژمارەیەكی زۆر ئاسایشی كەناراوەكان لە دەورووبەری شوێنی رووداوەكەدا دەگەڕێن و پشكنینەكانیان بەردەوامی هەیە.