سلێمانی
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە (جەبار یاوەر) بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی " بۆ جوڵاندنی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ دەرەوەی سنوورەکانمان، پێویستی بەڕەزامەندیی حکومەتی بەغدا ھەیەو لەھەرێمی کوردستانیش ھیچ بڕیارێکی لەو جۆرە نەدراوە تا پرس و راوێژ لەگەڵ بەغدا بکەین"
مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، حەفتەی رابردوو داوای لێکۆڵینەوەی کردبوو لەو رووداوانەی لەناوچە کوردییەکانی سوریا روودەدەن، بارزانی گوتبووی ئەگەر دەرکەوت مەترسیی گەورە لەسەر ژیان و سەلامەتی کوردەکان ھەیە لەو وڵاتە ئەوا بەرگرییان لێدەکەن.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەوبارەیەوە روونکردنەوەیداو گوتی " لەلایەن سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا ھیچ بڕیارێک لەئارادا نییە بۆ ناردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردییەکانی سوریا"
دڵشاد سەیفەدین
سلێمانی